مۆبایلێكی‌ نوێی‌ (LG)

كۆمپانیای‌ (LG)، په‌رده‌ی‌ له‌سه‌ر مۆبایلێكی‌ نوێی‌ (3G) لادا، ئه‌ویش وه‌ك كێبركییه‌ك له‌گه‌ڵ مۆبایله‌ زیره‌كه‌ ئاست به‌رزه‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ به‌رهه‌مده‌هێندرێت.
سایتی‌ (ئایتی‌ نیوس) بڵاویكرده‌وه‌، قه‌باره‌ی‌ شاشه‌كه‌ی‌ (5.5) ئینجه‌، كه‌ به‌سیستمی‌ (+True HD-IPS) كارده‌كات، وێنه‌كانیش به‌كوالێتی‌ (QHD) نمایشده‌كات، به‌ڕونی‌ (1440×2560) پكسڵ.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پرۆسێسه‌ری‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ له‌جۆری‌ (سنایدراگۆن 801)ی‌ چواری‌ هه‌یه‌، خێراییه‌كه‌ی‌ (2.5) گێگاهێرتزه‌‌و گرافیك كارده‌كه‌شی‌ له‌جۆری‌ (Adreno 330).
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، میمۆری‌ ناوخۆییه‌كه‌ی‌ (16) گێگابت، ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی‌ میمۆری‌ ده‌ره‌كیه‌وه‌ تا (32) یش بۆ دابینرێت، كامێراكه‌شی‌ (13) مێگاپكسڵه‌، به‌سیستمی‌ ئه‌ندرۆید (4.4.2) كه‌ به‌كیت كات ناسراوه‌ كارده‌كات.