قائیمقامى سلێمانى بەدواداچون بۆ کێشەى هاوڵاتیان دەکات..

قائیمقامى سلێمانى بەدواداچون بۆ کێشەى هاوڵاتیان دەکات
لە پێناو گەیاندنى خزمەتگوزارى  بە هاوڵاتیان و  درێژەدان بە  تەواو کردنى ئەو کار و پرۆژانەى کە دراون بە کۆمپانیاکانى رێگاسازى و  پرۆژە هەمەلایەنەکان (متکامل)  و چارەسەرکردنى ئەو کێشەو گرفتانەى لە کاتى جێبەجێکردنى پرۆژەکاندا بۆهاوڵاتیان دروست بووە ،  ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى لە دیوانى قائیمقامییەت لەگەڵ نوێنەرانى هەریەک لە کۆمپانیاکانى( رەئوف بۆ ئاو و ئاوەرۆ، محەمەد فازل ، و کۆمپانیاى سانگ یۆنگى کۆرى) کۆبۆوە، دواى گوێگرتن کە کێشەو گرفتى کارکردنیان ئاوات محەمەد پێى راگەیاندن  کۆمپانیاى رەءئوف کە لە ئێستادا کە ماوەى غەرامەدان ، پێویستە لە کەمترین ماوەدا بەڵێن بدەن درێژە بە کارەکانیان بدەن ، و بە پێچەوانەوە  رێکارى یاسایى ئەگیرێتە بەر ، و پرۆژەکەش دەدرێتە کۆمپانیایەکى تر بە هەمان بودجە، هەروەها کۆمپانیاى محەمەد فازلى ئاگادارکردەوە کەلە نزیکترین ماوەدا دەست بکاتەوە بە کارەکانى و چارەسەرى ئەو گۆرانکاریە جۆریانەبکەن  کە لەکاتى ئیشکردن دا دێتە رێیان ،
سەبارەت بە  کۆمپانیانى سۆنگ یۆنگى ئاوات محەمەد راگەیاند پێویستە بە ستافێکى تۆکمەوە کاربکەن و پەلە بکەن لە کەمکردنەوەى ئەو کێشەو گرفتانەى کە دێتە رێیان.
لە کۆتایدا قائیمقامى سلێمانى داواى لە هەموو لایەک کرد ئەو کارەى پێیان سپێردراوە بە خێرایى رایبپەرێنن بۆ ئەوەى نیگەرانى هاوڵاتیانى لێنەکەوێتەوە و باشترین پرۆژە پێشکەش بە هاوڵاتیانى شارى سلێمانى بکەن