شەقامى 100 مەترى لە سلێمانى دروست دەکرێت

شەقامى 100 مەترى لە سلێمانى دروست دەکرێت
لە هۆڵى پارێزگارى سلێمانى گرێبەستى دروستکردنى شەقمى 100 مەترى لەشارى سلێمانى واژۆکرا.
بە ئامادەبونى پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى ژورى بازرگانى و ژمارەیەک لە بەرپرسانى فەرمانگەکان گرێبەستى دروستکردنى شەقامى 100 مەترى لە نێوان بەهرۆز محەمەد پارێزگارى سلێمانى کۆمپانیاکانى کور و ئینتاش و ئیلیتباى واژۆکرا کە ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکن بۆ سلێمانى.
 پارێزگارى سلێمانى ڕاى گەیاند” کە ئەم پرۆژەیە بۆ کەمکردنەوە ز نەهێشتنى قەڵەباڵغیە لە سەر شەقامەکان و هەوڵدانە بۆ فراوانکردنى ڕێگاو بان و گواستنەوە”
وتیشى” ئەم پرۆژەیە بڕیارە بە 36 مانگ تەواو بێت بەردەوام کارى تیادابکرێت کە بە بڕى زیاتر لە 400 ملیار دینار بودجەى بۆ تەرخانکراوە”
لاى خۆشیەوە سیروان محەمەد پارێزگارى سلێمانى دروستکردنى شەقامى 100 مەترى بە هەنگاوێکى گرنگ وەسفکرد بۆ شارى سلێمانى کە دەبێتەهۆى کەمبونەوەى قەڵەباڵغى ڕێگاو بان لە شارى سلێمانى.