سەربڕینى ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان قەدەغە دەکرێت

لەگەڵ ئەوەى لەڕۆژانى پشودا لەسەر زۆربەى شەقامەکانى دەرەوەى شارى سلێمانى ئاژەڵ سەردەبڕدرێت بەنرخێکى هەرزانتر دەفرۆشرێت لە ئێستادا بڕیاردراوە بەوەى لیژنەیەکى تایبەت بەدواداچون بۆ ئەوە بکات و قەدەغەى بکات.
لەڕاگەیەندراوێکى قائیم قامێتى سلێمانیدا کەوێنەیەکى بۆ ژورى بازرگانى نێردراوە ئاماژەى بەوەداوە لەکۆبونەوەى هەفتانەى قائیم قامێتى سلێمانیدا دەربارەى بەدواداچوونى دیاردەى سەربرینى ئاژەڵ لە شەقامە گشتییەکان و لە رۆژانى پشو و بۆنەکاندا بریاردرا لە لایەن بەرێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى  و بەرێوەبەرایەتى ڤێتەرنەرى سلێمانى لیژنە دروست بکرێت لە رۆژانى داهاتوودا بە هاوکارى هێزى ئامادا ئەم دیاردەیە قەدەغە بکرێت کە مەترسى هەیە بۆ سەر تەندروستى هاولاتیان و پیسبوونى ژینگە.

ز.ر