سەرۆك كۆمار: كێشەی دەروازە سنوورییەكان چارەسەر دەكرێن

د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار پێشوازیی لە د.كازم عقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان كردو كێشەو كۆسپەكانی بەردەم كاروبارەكانی دەستەكەی لەگەڵدا تاوتوێكرد.

سەرۆك مەعسوم؛ پێویستیی جێبەجێكردنی قانوونی دووپاتكردەوە لەڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی دەروازە سنوورییەكاندا بەتایبەت دەروازە دەریایی‌و وشكانییەكاندا، داواشیكرد رێوشوێنەكانی چەسپاندنی قانون‌و رێكارە پەیڕەوكراوەكانی تر تۆكمەبكرێن لەسەر هەموو ئاستەكاندا، خۆشحاڵییشی دەربڕی دەربارەی ئاستی هاریكاریی‌و هەماهەنگی لەنێوان دەستەكەو دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكاندا لەهەرێمی كوردستان.

ئاماژەشیكرد بۆ گرنگیی بایەخدان بەدەروازە سنوورییەكان‌و گەشەپێدانیان لەڕێگەی سوودوەرگرتن لەشارەزاییە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەكان بۆ باشتركردنی دەستكەوتە ئابووری‌و گەشتارییە نیشتمانییەكان، لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەی دەروازە سنوورییەكان.