لەهەرێمى کوردستان ڕێژەى سەوزاى نزیک دەبێتەوە لە ئاستى جیهانى

لەهەرێمى کوردستان ڕێژەى سەوزاى نزیک دەبێتەوە لە ئاستى جیهانى
سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاکردنى ژینگە ڕاى دەەیەینێت ڕێژەى سەوزاى لە هەرێمى کوردستاندا لە ئاستێکدایە کە لەچەند ساڵى داهاتودا دەگاتە پێوەرى جیهانى کە 15% یە.
لەلێدوانێکدا بۆ سایتى ژورى بازرگانى و پیشەسازى حاکم سەمەد سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاکردنى ژینگە ڕاى گەیاند” خۆشبەختانە ڕۆژبەڕۆژ لە شارو شارۆچکەکانى کوردستاندا ڕێژەى سەوزاى بەرز دەبێتەوە بەهۆى ئیشوکارەکانى حکومت بە سەوزاى و هەم هاوڵاتیان کە گرنگى پێدەدەن”
وتیشى” هێشتا ماومانە بگەینە ئاستى ستانداردى جیهانى چونکە ئەو ستانداردە دەبێت 15% بەرەو سەرەوەبێت بەلام ئێستا کوردستان لە 10% و 11% یە هیوادرین لە چەند ساڵى داهاتودا ڕێژەکە بەرز بێتەوە بۆ ئەوەى کەوا بگاتە ئاستى جیهانى”

ز.ر