نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكان: نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە ناگاتە 20 هەزار

نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕەتیكردەوە نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ ئەم مانگە بگاتە 20 هەزار و دەڵێت، هێشتا كۆبوونەوە نەكراوە و نرخەكەی دیاری نەكراوە.

تاریق محەمەد بە ناس كوردی ڕاگەیاندوە، ”ئەوەی دەوترێت ئەم مانگە نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی دەگاتە 20 هەزار ڕاست نییە و كەمتر دەبێت.”

وتیشی، ئەو نرخە بۆ پارێزگای دهۆك ڕاستە چونكە لەوێ 24 كاتژمێر كارەبا دەدرێت، بەڵام لە سلێمانی وا نییە.

لەبارەی نرخەكەی بۆ ئەم مانگە، تاریق محەمەد وتی، ”تائێستا كۆبوونەوە نەكراوە و هیچ نذخێك دیاری نەكراوە.”