خێراترین ئۆتۆمبێل له‌ جیهاندا

وڵاتی ئیمارات سه‌رقاڵی دروستكردنی ئۆتۆمبێلێكه‌ كه‌ به‌خێراترین ئۆتۆمبێل له‌ جیهاندا ده‌ناسرێت.
سایتی CNN رایگه‌یاند: وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو دیزاینی ئۆتۆمبێلێكی كردووه‌ كه‌ به‌ خێراترین ئۆتۆمبێل داده‌نرێت له‌ جیهادا.
له‌میانی كردنه‌وه‌ی پێشانگای دوبه‌ی بۆ ئۆتۆمبێل 2013 كۆمپانیای (دیفیل سیكستین) ی ئیماراتی نمونه‌یه‌ك له‌ ئۆتۆمبێلی نوێی نمایشكرد، كه‌ به‌خێراترین ئۆتۆمبێل له‌جیهاندا داده‌نرێت، كه‌له‌ ئۆتۆمبێلی جۆری bmw خێراتره‌.
خێرای رۆیشتنی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 560 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا، ئه‌گه‌ر به‌راود بكرێت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌ خێراكان كه‌ تائێستا به‌رهه‌مهاتوون، هیچ ئۆتۆمبێلێك له‌ توانایدا نییه‌ به‌و خێراییه‌ زۆره‌ بڕوات، چونكه‌ تائێستا خێراترین ئۆتۆمبێل كه‌پێشتر به‌رهه‌مهێنرابێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ 400 كیلۆمه‌تر ببڕێت له‌ سه‌عاتێكدا، بۆیه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌نوێیه‌، به‌خێراترین ئۆتۆمبێل داده‌نرێت له‌ جیهاندا.
هه‌رسه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ی پێكهاتووه‌ له‌ 16 بیستۆن له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی جۆری تۆربۆو كه‌ هێزی 5 هه‌زار ئه‌سپی هه‌یه‌.