له بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2013 ته‌نها (65) هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی دانراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش به‌پێی رێژه‌ی (17%) ته‌نها حه‌وت هه‌زار و (700) پله‌ی وه‌زیفی به‌ر هه‌رێم ده‌كه‌وێت.
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند:”به پێی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2013 كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به په‌سه‌ندكراوی بۆ په‌رله‌مان نێردراوه، بۆ ساڵی داهاتوو ته‌نها (65) هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی ته‌رخانكراوه بۆ سه‌رجه‌م عیراق”.
روونشیكرده‌وه، به‌پێی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی كه (17%) دانراوه، له‌و (65)هه‌زار پله وه‌زیفییه ته‌نها حه‌وت هه‌زار و(700) پله‌ی پشكی هه‌رێم ده‌بێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، وتیشی:”هه‌رێم له حاڵه‌تێكدا ده‌توانێت ژماره‌ی دامه‌زراوانی خۆی زیاد بكات، كه به‌شی ئه‌وان پاره‌ی زیاده‌ی هه‌بێت”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه حكومه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ته‌واوكاری (100) هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی دانا، وتیشی: “له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بودجه (60) هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی دانرا، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ئه‌وكات زیاتر له هه‌شت هه‌زارو (141) پله‌ی به‌ركه‌وت به‌پێی پشكی هه‌رێم، دواتر له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌واوكاری (40) هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی دانرا، به‌ڵام به‌شی هه‌رێمی تێدا نه‌بوو، چونكه هه‌مووی درا به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان”.
نه‌جیبه نه‌جیب، وتیشی:”بۆ ساڵی 2012 له هه‌رێم (17) هه‌زار كه‌س دامه‌زرا، كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی نیوه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دامه‌زراند، بۆ ساڵی داهاتووش ده‌توانێت هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی، ژماره‌ی پله وه‌زیفییه‌كان زیاد بكات”.