دەروازەی دۆزەخ لە ناوەڕاستی بیابانێکی ئاسیادایە

 
بۆشاییەکی زۆر مەترسیدار لە ناوەڕاستی بیابانێکی ئاسیادا هەیە کە دانیشتوانەکەی چواردەوری ئەو بیابانە پێی دەڵێن دەروازەی دۆزەخ و ئەوا بۆ ماوەی 40 ساڵە بە بەردەوامی ئاگری لێ هەڵدەقوڵێت .
ئەم چاڵە ئاگرینە دەکەوێتە ناوچەی تورکمانستان لە بیابانی (کاراکوم) و زاناکانی بواری جیۆلۆجی بە گرنگیەوە سەیری ئەم چاڵە دەکەن .
ئەم چاڵە مەترسی زیاتر فراوان بوونی لەسەرە و زاناکانی بواری جیۆلۆجی پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە ماوەیەکی زۆر کەمی داهاتوودا فراوانی ئەم دەروازەیە ببێت بە دوو ئەوەندە.