هاوڵاتیانی قەتەر و ئیمارات و سعودیە خۆشترین ژیانیان هەیە لەجیهاندا

هاووڵاتییانی وڵاتەكانی قەتەرو ئیمارات‌و سعودییە خۆشترین ژیانیان هەیە لەسەر ئاستی جیهان. 
بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەسەر هەموو جیهان ئامادەكراوە دەركەوتووە هاووڵاتیانی هەرییەك لەوڵاتانی قەتەرو ئیمارات‌و سعودییە، كە سێ‌ وڵاتی كەنداوی عەرەبین  لەخۆشترین ژیاندا دەژین.
ئەم ڕاپۆرتە پشتی بەكۆمەڵێك پێوەر بەستووە لەوانەگەشتی هاووڵاتییان بۆ دەرەوەو كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ‌و كەلوپەلی تازەو بوونی پارەی زۆر لەژمارەی بانكیدا.
هەر بەپێی راپۆرتەكە هاووڵاتیانی قەتەر بەپلەی یەكەم دێن‌و بەدوای ئەوەدا ئیمارات لەپلەی دووەمداو سعودیە لەپلەی سێیەمدایە.
ژیانی هاووڵاتیانی بەشێك وڵاتانی كەنداو جیاوازە لەچاو وڵاتانی تری جیهان، ئەوەش بەهۆی بوونی نەوت، لەكاتێكدا ئەو نەوتە بووە بەكارەساتهێن بۆ هەندێك لەو وڵاتانە وەك عێراق.