لە 2013دا 40 ملیۆن دۆلاری دەست كەوتووە

گۆرانبێژی بەناوبانگی جیهانی تایلۆر سویفت, بووە خاوەنی نازناوی گرانترین ئەستێرە گۆرانیبێژ, دوای ئەوەی لەساڵی ڕابردوودا 40 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە.
گۆڤاری بیلبۆرد, لیستی گرانترین ئەستێرەكانی جیهانی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا تایلۆر سویفت پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە و پێش بیۆنسێ و جاستن تیمبرلایك كەوتووە.
گۆڤارەكە ئاماژە بەوە داوە سویفت تەنها لە شەش مانگی گەشتە هونەرییەكانیدا, زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە, ئەو ئەستێرەیە دووساڵ بەر لە ئێستاش خاوەنی زۆرترین داهات بوو بە دەستكەوتنی 35 ملیۆن دۆلار.
ئەو ئەستێرانەی دیكە كە لە لیستەكەدا هەن بریتین لە, كینی چێسی كە بە بەدەستهێنانی 33 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدایە, هەروەها جاستن تیمبرلایك بە كۆكردنەوەی 31 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێهەمدایە.
لە 10 یەكەمی لیستەكەدا هەر یەك لە گۆرانبێژان بیۆنسێ و مارۆن فایف و لوك بارین, بینك بونیان هەیە, جاستن بیبەری ئەستێرەی كەنەدیش بە كۆكردنەوەی 19 ملیۆن دۆلار لەپلەی یانزەهەمدایە.