وەزارەتی بازرگانی 5 هەزار ئۆتۆمبێل بە قیست دەداتە هاووڵاتیان

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێ، 5 هەزار ئۆتۆمبێلی پیكاپ لە جۆری كوشك هیندی، بە شێوازی قیست دەداتە بێكاران.
عەدنان شەریفی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێل لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند ”وەزارەتی بازرگانی بۆ یەكەمینجار لەگەڵ كۆمپانیای كوشكی هیندی گرێبەستێكی واژۆكۆدووە، بۆ هاوردەكردنی 5 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاپ و دواتر پێدانی بەو كەسانەی كە بێكارن.
شەریفی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر گرێبەستەكە نیشانداوە، بێ خستنەڕووی هیچ زانیارییەكی دیكە لەبارەی شێوازی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكان و بڕی قیستەكە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئۆتۆمبێل دەڵێت كە كۆمپانیانی كوشك لەبەرامبەر هەر ئۆتۆمبێلێك داوای 9 میلۆن دیناری عێراقی دەكات.
بە پێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم ئۆتۆمبێلانە بەو كەسانە دەدرێن كە بێكارن و پێویستیش ناكات هیچ ئۆتۆمبێلێكی دیكەیان بۆ بمرێندرێت.