بزانە چین لە ژێر دەریادا چی دروست دەكات ؟

ئەندازیارانی چین نەخشەیەك پێشكەش بەحكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن بۆ دروستكردنی درێژترین توونێلی ژێر دەریایی لەجیهاندا كەدرێژیەكەی دەگاتە 123 كیلۆمەتر.
رۆژنامەی (تشاینیا دەیلی)ی ئاشكرایكرد، كەئەندازیارانی چین لەكۆتایی مانگی نیسان نەخشەیەك پێشكەش بەحكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن‌و لەئێستاشدا لەقۆناغی وەرگرتنی رەزامەندیدان‌و پێدەچێت ساڵی 2015 یان 2016 دەست بكرێت بەجێبەجێكردنی پڕۆژەكە‌و تا 2026 بخایەنێت.
وانگ مینگشۆ، شارەزا لەبواری تونێل‌و هێڵی شەمەندەفەر لەئەكادیمیای ئەندازیاری چین وتی، بودجەی خەمڵێنراو بۆ ئەو پڕۆژەیە دەگاتە بڕی 220 ملیار یوان كە بەرامبەرە بە 36.3  ملیار دۆلار.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە بۆ رۆژنامەكە ئاشكرایكرد، ئەم تونێلە درێژترین تونێلە لەجیهاندا بەدرێژی 123 كیلۆمەتر‌و هەردوو دوورگەی (هۆنشۆ‌و هۆكایدۆ)ی یابان بەیەك دەگەیەنێت.