کێشەى کارەبا لە پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى چارەسەرکرا

پاش ئەوەى ئەمڕۆ چوارشەممە لە سێیەمین ڕۆژى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى، سوتانى بەشێک لەمحاویلەى کارەباى پێشانگاکەبۆوە هۆى پژرانى وزەى کارەبا ئەوەش ، نیگەرانى لاى بەشێک لە کۆمپانیا بەشداربوەکانى لێکەوتەوە.
جێگرى یەکەمى سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى یاسین ڕەحیم فەرەج لە لێدوانێکدا بە سایتى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕاگەیاند: کێشەى کارەبا بەهۆى سوتانى بەشێک لە محاویکەى ناو پێشانگاکەوە بووە و ئەو مۆلیدەیەى بۆ دابینکردنى کارەباى پێشانگاکە بەکاردەهێنرا بەشى سەجەم کۆمپانیاکانى نەدەکرد بەڵام خۆشبەختانە لەماوەیەکى زۆر کەمدا توانیمان مۆلیدەیەکى دیکە بهێنین و کێشەى کارەبا نەهێڵین.
لەڕۆژى 11/11/2012 هەشتەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى کرایەوە کەتیایدا 200 کۆمپانیا لە 15 ووڵاتى جیاوازە تیایدا بەشداربون.