جاگوار لاند رۆڤەر 46% گەشەیكردوە

گەشەکردنی بە رێژەی 46% بەدەستهێنا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە ساڵی 2013دا
‘جاگوار لاند رۆڤەر’ کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی نایاب، گەشەکردنی بە رێژەی 46% بەدەستهێنا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا لە ساڵی 2013دا، ئەو کارەی کە رەنگدانەوەی زیادبوونە لە پێشوازیکردنی زیاتری ناوچەکە لە بەرهەمەکانی وەک لە پێشووتر. 
ئەم ئەنجامانەش پێش بەجێهێنانی بەهێزی جیهانیی کۆمپانیاکە دەکەوێت،  کە ئەمەش لە گەشەکردنی فرۆشی جیهانی بە رێژەی 19% لە ساڵی 2013 دەرکەوت پاڵپشت بە دەرکردنی زنجیرەیەک لە ئۆتۆمبێلی نوێ کە خەڵاتیان بە دەستهێنا، لەوانەش جاگوار ‘F-TYPE’ و رێنگ رۆڤەری وەرزشیی تەواو نوێ.
هەروەها فرۆشی ‘لاند رۆڤەری رۆژهەڵات و باکوری ئەفریقیا’ گەشەکردنی بە رێژەی 49% بە خۆوە بینی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2012، دوابەدوای خستنە بازاڕی ئۆتۆمبێلی ‘رێنگ رۆڤەر’ کە ئێستا بە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێل لەو هێما بازرگانییە دادەنرێت، ‘رێنگ رۆڤەری وەرزش’یش دەرکەوتنێکی بەهێزی لە ناوچەکە تۆمار کرد لەگەڵ بەرزبوونەوەی فرۆشی لە ساڵی 2013 دا بە رێژەی 25% بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.
بە هەمان شێوە قەبارەی فرۆشی لە رێگەی بەرهەمەکانی تری ‘لاند رۆڤەر’ بەرز بۆوە، لەوانەش ‘رینگ رۆڤەر ئیڤۆک’ بە زیادبوونێک کە گەیشتە 32% و ‘لاند رۆڤەر LR4’ بە رێژەی 31%، ‘لاند رۆڤەر LR2’ بە رێژەی 33%، ئەمەش بۆ ئەو خستنە بازاڕە سەرکەوتووەی بەرهەمە نوێیانەی ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە.
لە بەرامبەریشدا ‘جاگوار’ لەسەر ئەدایە بەهێزەکەی بەردەوامبوو لەگەڵ زیادبوونی فرۆشی بە رێژەی 30% بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2012، تەنیا لە مانگی کانونی دووەمی 2013 دا فرۆشیی بە رێژەی 43% زیادی کردووە، هەروەها ‘جاگوار XJ’ بەرزترین رێژەی فرۆشی تۆمار کرد بە زیادەیەک کە بڕەکەی 38% بوو، دوای ئەویش ئۆتۆمبێلی ساڵۆنی بەناوبانگ ‘XF’ دێت کە گەشکردنێکی باشی بە رێژەی 19% تۆمار کرد.
هەروەها ‘F-TYPE’ یەکەم ئۆتۆمبێلی وەرزشی بە دوو کوشنەوە کە جاگوار ماوەی 50 ساڵە دروستی دەکات، هەڵکشا بەرەو ئاستی بەرزی پێشبینیکراوی کۆمپانیاکە، کە بە جێگیری رووەو بەدیهێنانی ئامانجەکەی کە خۆی لە تێپەڕاندنی بەشە بازاڕییە بە ئامانجکراوەکەی لە کەرتی ئۆتۆمبێلی وەرزشی دا دەبینێتەوە.