دەزانی كاریگەری قەیرانە داراییەکانی جیهان لەسەر مناڵان چیە ؟

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لەوەی نەوەی ئێستای مندالان لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا تووشی بەدخۆراکی دەبن بەهۆی ئەوەی بەسەر باوانیاندا دێت. 
 
 
دیڤید نابارۆی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبەری  ئاسایشی خۆراک گوتی ئەوەی ئێستا لە زۆر شوێنی جیهان روودەدات مایەی دڵەراوکێیە بۆ ئێمە.
ئەوەی لەسەر زەوی بەرهەم دەهێنریت لە جیهاندا لە ئاستێکی باشدایە بۆ تێرکردنی هەمووان، بەڵام شەر و کوشتار و ململانێکان چەندین ناوجەی جیهانیان لە گەیشتنی خۆراکی پێویست بیبەشکردووە و ئەوەش وایکردووە زۆر کەس و ناوجەی جیهان بڕی پیویستی خۆراکیان پێنەگات.
ئەو بەرپرسە گوتی شەڕەکان نەوەیەک پەروەردە دەکەن لە برسیەتی و نەبوونی و بەدخۆراکی و ئەوەش مەترسی بۆ دوا رۆژ هەیە.