ئیتر جزدانی پارەكانت ون نابێت

بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵی بەریتانی چەند كۆمپانیایەكی چینی ئامێرێكیان درووستكردووە بۆئەوەی چیتر جزدانەكەت لێ ون نەبێت.
ژمارەیەك كۆمپانیای چینی ئامێرێكیان درووستكردووە لە جزداندا دادەنرێت بۆئەوەی لێت ون نەبێت و هەركات بتەوێت لەڕێگەی مۆبایلە زیرەكەكەتەوە دەیدۆزیتەوە و كەس ناتوانێت لێتبدزێت، داهێنانەكە لەشێوەی كارتی بانكیدایە و زۆر شوێن ناگرێت، هەروەها توانای هەیە پێتبڵێت چەندجار جزدانەكەت كراوەتەوە بۆئەوەی بزانیت كێ دەیكاتەوە و چی لێ دەكات ئەگەر لێت ون ببێت، ئەستووری ئامێرەكە (4.2) میلیمەتر دەبێت و چەند ڕەنگێكی دەستدەكەوێت، هاوكات ئامێرەكە لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە بازاڕە جیهانییەكانەوە و نرخەكەی (39) دۆلاری ئەمەریكییە.
جاك هوی سەرپەرشتیاری ئەو داهێنانە ڕایگەیاند ” ئامێرەكە زۆر ناوازەیە و ئەگەر لێت دووربكەوێتەوە نامە بۆ مۆیالەكەت دەنێرێت و ئاگادارت دەكاتەوە، بەنیازین كاری زیاتری تێدابكەین و جزدانێك درووستبكەین كە خۆی لە ون بوون بپارێزێت.”