ئەو تابلۆیەی کە لەلایەن بن سەلمانەوە بە بڕی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار کڕدراوە ساختەیە

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەو تابلۆیەی کە شازادە بن سەلمان دوو ساڵ لەمەو بەر لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە بڕی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار کڕی کە تابلۆیەکی هونەرمەندی بەناوبانگی ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤینجیە تابلۆیەکی ساختە بێت.

 تابلۆکە تابلۆی مەسیحە. شارەزایانی بواری تابلۆ لەم بارەیەوە دوو بۆچونی جیاوازیان هەیە. هەندێک لە شارەزایان پێیوان وایە کە ئەم تابلۆیە تابلۆی لیۆناردۆ داڤینیجی نییە و هەندێکیش پێیان وایە کە هەتا ئێستاس نەزانراوە کە ئەم تابلۆیە کێ دروستی کردووە. موحەمەد بن سەلمان لەپێناو ئەم تابلۆیەدا ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.

ئەم تابلۆیە ناوی سەلڤادۆر موندیە و دوو ساڵ لەمەو پێش لەلایەن موحەمەد  بن سەلمانەوە بە بانگەشەی ئەوەی کە وێنەی لیۆناردۆ داڤینجی بێت بە بڕی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار کڕدراوە. ئەم تابلۆیە ڕیکۆردێکی نوێی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد و ئەو بڕە پارەیەی کە پێی دراوە چووە مێژووەوە. بەڵام لە ئێستادا بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەم تابلۆیە تابلۆی لیۆناردۆ داڤینجی نییە و تابلۆیەکە لە نێو شوێنی وێنە کێشاندا کێشراوە و هەتا ئێستەش وێنە کێشەکە بە نەناسراوی ماوەتەوە.

شارەزایانی بواری وێنە کێشان لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس ڕایانگەیادن کە ئەو تابلۆیە لەلایەن لیۆناردۆ داڤینجیەوە نە کێشراوە. ئەم وێنەیە ناوی سەلڤادۆر موندیە بە واتای ڕزگارکەری دونیا و لە پێشووشدا گومان لەوەدا هەبوو کە ئەم تابلۆیە لەلایەن لیۆناردۆ داڤینجیەوە نەکێشرابێت.