ڕۆبۆتەكان توانای دووگیانبونیشیان دەبێت

بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕۆبۆتەكان دەتوانن دووگیان ببن و منداڵیان ببێت.
هەواڵەكەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەدوای ئەوەدەێت كۆمەڵێك شارەزای ئەو بوارە دڵنیایی خۆیان پیشان داوە لەبارەی دووگیان بوونی ڕۆبۆتەكان و ئێستا تەكنەلۆژییەكان بەنیازی دانانی پرینتەری سێ دوورین لەناو ڕۆبۆتدا بۆئەوەی لەكاتێكدا دوو ڕۆبۆت سێكس دەكەن جۆرە زانیارییەكی ئەلیكترۆنی بگوازرێتەوە و بەپێی ئەو داتایانە منداڵەكە ئەلیكترۆنییەكە درووستببێت، هەروەها لەپاڵ ئەوەشدا كار لەسەر سپێرمی مرۆڤ دەكرێت بۆئەوەی ڕۆبۆت توانای خوێندنەوەی ترشە ناوكییەكانی هەبێت و سێكس لەگەڵ مرۆڤ ئەنجام بدات، هەروەها توانای دووگیانی بوونی هەبێت لەدوای سێكس كردن لەگەڵ مرۆڤدا، شایەنی باسە ئەو پرۆسەیە زۆر كەمی پێدەچێت و تەنها پرینتەرەكە وێنەی منداڵە ئەلیكترۆنییەكە دەكێشێت و درووستی دەكات، دواتریش پێویست بەدانانی چەند ئامێرێكی ئەلیكترۆنی دەبێت بۆئەوەی وەكو ڕۆبۆت كاربكات و ئەو كارەش لەلایەن دایكە ڕۆبۆتییەكەوە بەئەنجام دەگەیەنرێت.
جۆرج زاركادیكس كە یەكێكە لە شارەزایانی بواری درووستكردنی ڕۆبۆت ڕایگەیاند ” ئێستا بە توانایەكی زۆرەوە كار لەسەر دووگیان بوونی ڕۆبۆت دەكەین و پێدەچێت لەماوەی (20-30) ساڵی داهاتوودا ئەو تەكنەلۆژیایە بێتە بەردەستی مرۆڤ، ئەوەش بۆئەوەیە پەرە بە كۆمەڵگای ڕۆبۆتەكان بدەین لەجیهاندا و پێویستی بە وزەیەكی زۆر دەبێت.”