گرانترین لەش و لاری جیهان

بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵی بەریتانی كچە ئەكتەرێكی ئەمەریكی خاوەنی گرانترین لەش ولارە لە جیهاندا بەهۆی سەرفكردنی بڕێكی زۆری پارە لە جوانكاریدا.
ئەماندا لیپۆری تەمەن 46 ساڵ ئەو ئەكتەرە ئەمەریكییەیە لە تەمەنی (19) ساڵیدا نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەزی بۆ كراوە بەهۆی چەند نەخۆشییەكی ئەندامی زاووزێی كە لە منداڵییەوە هەیبووە، هەروەها لەدوای ئەو جوانكارییە سێ نەشتەرگەری جوانكاری مەمكی بەئەنجام گەیاندووە و ژمارەیەك نەشتەرگەری تری كردووە بۆ جوانكردنی لەش و لاری و زۆرترین پارەی سەرفكردووە لەو كارەدا.
ئەماندا ڕایگەیاند ” لەتەمەنی گەنجیدا نەشتەرگەری گەورەكردنی ئەندامی زاووزێ لە ئەمەریكا قەدەغەبوو، لەبەر ئەو هۆكارە لە وڵاتی مەكسیك ئەنجامم دا و دواتر چەند بڕبڕەیەكی پشتم جوڵەی پێكرا بۆئەوەی جوانتر دەربكەوم و مەمكیشم پارەیەكی زۆری تێدا سەرفكراوە.”
جێی ئاماژەیە ئەماندا ئێستا خەریكی كاری ئەكتەری و مۆدێلی فاشنە، ئارەزووی جل و بەرگی تەسكە بۆئەوەی هەموو جەستەی دەربكەوێت و لێوێكی زۆر ئەستووری هەیە كە بە چەند نەشتەرگەرییەك وای لێهاتووە.