ڤیدیۆ.. لەرێگەی ئەم ئامێرەوە ئەو خەونانەى دەیانبینیت تۆماريان بكە

یەكێك لەو بابەتە گرنگانەی كە لە مێژە باس و خواسێكی زۆری لەسەر دەكرێت نهێنی خەون بینیە و ماوەیەكیشە لەلایەن زانایانەوە هەوڵ دەدرێت خەونەكان لە هەر رێگەیەكەوە بێت تۆماربكرێت یاخود شیكاریەكی وردی بۆ بكرێت و دووبارە ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە بە ئاسانی خەونەكەی بێتەوە بەرچاو ،لە دواین كاریشدا لە رێگەی داهێنانێكەوە كە لەلایەن ژمارەیەك زانایی بواری فیزیاییەوە داهێنراوە  دەتوانرێت كۆنترۆڵی خەونەكان بكرێت بە تایبەت ئەگەر خەونەكە مەترسیداربوو لە رێگەی ئاگاداركردنەوە كەسەكە بەخەربێنێتەوە ،ئەو داهێنانە نوێیەش كە لە رێگەی ئامێرەكەوە و شایەكی جۆری LED ی بچوكی پێوەیە  بەناوچەوانی كەسی بەكارهێنەرەوە دەبەسرێت و پەیوەست دەكرێت بە هاندە زیرەكەكانەوە  سەرجەم چالاكییەكانی مێشك و جوڵەكانی لاشە و  جوڵەكانی چاو ریكۆرد دەكات و زانیاریاكانیش رەوانەی هاندەكە دەكات ،هەروەها  كەسی بەكارهێنەر لە رێگەی رەنگی گڵۆپەكان و یاخود تۆمارە دەنگیەكانەوە دەتوانێت بە ئاسانی لە خەونەكانی تێبگات و بەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ گەیشتن بە تۆماركردنی خەونەكان .