هەفتانە 2 جار مەی خواردنەوە ئەگەری جەڵتەی مێشک 3 هێندە زیاتر دەکات

زانایان سەڵماندیان کە خواردنەوەی بڕێکی کەم لە مەی هەمان کاریگەری خواردنەوەی بڕێکی زۆری هەیە و لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی مێشک و پاشان دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان.
بەپێی هەواڵێکی (RT)ی رووسی، زانایانی زانکۆی رۆژهەڵاتی لە فینڵەندا سەڵماندیان، ئەو کەسانەی کە هەفتانە دوو جار مەی دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبونیان بە جەڵتەی مێشک 3 هێندەی زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی کە مەی ناخۆنەوە.
گەیشتنی زانایان بەو ئەنجامە بۆ ئەو توێژینەوەیە دێت کە بۆ 2609 پیاو بە ماوەی 20 ساڵ ئەنجامدرا، توێژینەوەکە دەریخست کاریگەری مەی لەسەر جەستە تەنیا پەیوەست نییە بەوەی کە چەند دەخۆێیتەوە بەڵکو پەیوەستە بە ژمارەی ئەو جارانەی کە تیایدا مەی دەنۆشی.
روونیش بۆتەوە ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی رێکوپێک مەی دەخۆنەوە کەمتر تووشی جەڵتەی مێشک دەبن، بەڵام ئەو کەسانەی کە بڕێکی زۆر مەی دەخۆنەوە زیاتر تووشی جەڵتەی خوێن و خوێنبەربوونی مێشک دەبنەوە.
 
(باسنیوز)