شاندێكی ژوری بازرگانی دوبەی سەردانی هەرێم دەكەن

وەکو هەنگاوێکی ستراتیژی، شاندێکی پایەبەرزی بازرگانی دوبەی خۆیان ئامادەکردووە بۆ سەردانێکی سێ رۆژە بۆ هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پێشخستنی چالاکییەکانی بازرگانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان کە وەک بازاڕێکی نوێی گەشەکردوو لە جیهاندا دەناسرێت.
شاندی ژووری بازرگانی دوبەی کە لە بازرگانە ناسراوەکانی ئەو وڵاتە پێکدێت، لە رۆژی 13 ی ئەم مانگە دەگاتە هەرێمی کوردستان و چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەنجامدەدەن.
ئەو سەردانە بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو هەلانەن کە لە کەرتەکانی وەک پیشەسازی، گواستنەوە، گەیاندن، خانووبەرە، کشتوکاڵ و گەشتیاری لەبارن بۆ وەبەرهێنان.
دوبەی پلانیداناوە لە رێگەی پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێگەی بازرگانی خۆی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بەهێزبکات.
شاندی دوبەی بەسەرۆکایەتی عەبدورەحمان سەیفەلغۆرەیر، سەرۆکی ژووری بازرگانی دوبەی رۆژی 13 ی ئەم مانگە دەگاتە هەرێمی کوردستان.