سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ئاشكرایكرد، دامه‌زراندنی سیستمی ڕیسایكلینی سلێمانی، له‌ئێستادا به‌بڕی (80) ملیۆن دۆلار له‌بواری جێبه‌جێكردندایه، به‌یه‌كه‌مین سیستمی ڕیسایكلینیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
(یوسف یاسین) سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندوە، گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی سیستمی (ڕیسایكلین) له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی واژۆكراوه، بڕیاریشه له‌ماوه‌ی (18) مانگی داهاتوودا پرۆژه‌كه جێبه‌جێبكرێت‌و ده‌كه‌وێته كار، وتیشی:”تێچووی سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ڕیسایكلینی سلێمانی، نزیكه‌ی (80) ملیۆن دۆلار ده‌بێت”.
(یوسف یاسین) سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ڕوونیكرده‌وه، (80%)ی ئه‌و خۆراك‌و پاشماوانه‌ی له‌ناو شاردا كۆده‌كرێنه‌وه، له‌ڕێگه‌ی ڕیسایكلینی سلێمانیه‌وه جیاده‌كرێنه‌وه، دووباره له‌بواری پیشه‌سازیدا به‌كارده‌هێندرێن، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه، چونكه له‌ڕووی ژینگه‌ییه‌وه سودی دهبێتو زه‌ویه‌كی زۆریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ناكرێت.