عێراق.. تێكڕای هەڵئاوسان لە دوو مانگی رابردوودا لەسەدا 6 ی تێپەڕاندوە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرای دەكات، تێكڕای هەڵئاوسان لە دوو مانگی رابردوودا لەسەدا (6)ی تێپەڕاندوە ‌و ئەوەش ئاستێكی زۆر بەرز نییە و توانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.
 (عەبدولزەهرە هینداوی) وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند: لە هەردوو مانگی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمی رابردوودا هەست بەجیاوازییەكی كەمی نرخەكان كراوە و رێژەی هەڵئاوسان لەسەدا (6) پۆینت (1) بووە,  وتیشی: هەرچەندە رێژەی هەڵئاوسان بەرزبۆتەوە، بەڵام لەو ئاستە نزمانەیدا هیچ مەترسییەك دروست ناكات و لە توانادایە كۆنترۆڵ بكرێت, (هینداوی) ئاماژەی بەوەش كرد: بەشێوەیەكی گشتی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان  كە ئێستا بەرەو سەقامگیری دەچێت بۆ دوو هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە كە ئەوانیش بەرزبوونەوەی بەهای دینار و دەچوونی عیراقە لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەكگرتووەكان.