ئاشتی‌ ھەورامی: بۆرییەکە دەکەوێتە کار

وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ساڵی2020  ھەناردەکرنی نەوتی ھەرێم دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکداو بۆریه‌ نه‌وته‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ كار.
ئاشتی ھەورامی لە وتارێکدا لە سێھەمین کۆنفڕانسی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ لەشاری ھەولێر دەستی بەکارەکانی کرد، ئاماژەی بەوەکرد ئەو بۆرییەی نەوتییەی لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا راکێشراوە تێست کراوە و ئێستا بەشێوەیەکی تەواو کاردەکات و دەتوانێت رۆژانە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بگوازێتەوە. 
هه‌روه‌ها وتی‌ “دروستکردنی ئەو بۆڕییە رەنگە خێراترین پرۆسە دروستکردنی بۆڕی نەوت بێ کە کەمتر لەساڵێکی خایاند و بەزوویی تەواوبوو”.
راشیگه‌یاند “لەمەودوا ناردنی نەوت بەڕێگەی تانکەرەکانەوە کەم دەکەینەوە و بۆرییەکە دەکەوێتە کار.”
ئاشتی ھەورامی باسی لەوەشکرد کە ھەرێمی کوردستان ئەوەی بەرھەمی دەھێنێت زۆر زیاترە لەوەی لە عێراق بەدەستی دەھێنێ.