شەھرستانی و وەزیری وزەی تورکیا كۆبوونه‌وه‌

جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری وزەی تورکیا کرد.
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە حوسێن شەھرستانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەی خۆی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا، پێشوازی لە وەزیری وزەی تورکیا تانەر یڵدز کرد، کە ئێوارەی ئەمڕۆ بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغدا.
لە دیدارەکەدا شەھرستانی و یڵدز پەیوەنییە دووقۆڵیەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری وزەدا تاوتوێ کرد، پاشتر چوونە نێو کۆبوونەوەیەکی دووبەدوو.
چاوەڕوان دەکرێ پاش کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ساز بکەن.