ساڵی 1919 بەریتانیا باسی سامانی كانزایی كوردستانى كردوە

لە یەکێک لە بەڵگەنامەکانی ناو ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیاداو لەو راپۆرتەدا کەلە (٢)ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩١٩دا نوسراوە ئاماژە بەو سەردانەی جێگری حاکمی مەدەنی بریتانیا لە بەغدا دەکات بۆ ناوچەکانی سلێمانی‌و ھەولێر کە لەو سەردانەدا ھیچ شتێکی وای بەدینەکردووە کە ببێتە ھۆی گۆڕینی ئەو راوبۆچونانەی لەسەر کوردستان ھەیبووە.
ئەو بەڵگەنامەیە دەڵێ ئەو راپۆرتە جیۆلۆجیانەی دەگەنە حاکمیەتەی بەغدا ھەموو تەئکید لەسەر بوونی سامانێکی کانزایی زۆر دەکەنەوە لە ناوچەکانی کوردستان.