ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بكاتەوە

دووەم گەورەترینی كۆمپانیاكانی نەوتی ڕوسیا ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات دوای هەڵگرتنی سزاكان لەسەری.
 ئاژانسی (ئینتەر فاكس) ی ڕوسی لەزاری (فاجێت ئەلیكپیرۆڤ) بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (لۆك ئۆیل)ی ڕوسی بۆنەوت بڵاوی كردەوە كۆمپانیاكەیان ئامادەیە دەست بە كاركردن بكاتەوە لە ئێران ئەگەر سزاكانی لەسەر هەڵبگیرێت,لەدرێژەی لێدوانەكەیدا ڕاشیگەیاندووە كە بەدڵنیاییەوە كۆمپانیاكەیان زۆر بەگرنگیەوە دەڕوانێتە سەرجەمی ئەوناوچانەی ئێران كە (هایدرۆ كاربۆناتی) تێدایە هاوكات هیچ زانیارییەكی زیاتر نەدركان سەبارەت بە پرۆژەی داهاتوویان لە ئێران.