جیهان.. نرخی زێڕ دابەزیوە

لەماوەی ئەمساڵدا نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 25 دابەزیووە‌و بانكێكی جیهانیش پێشبینی دەكات، لەماوەی چەند مانگێكی كەمدا نرخی زێڕ دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت, بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەنجومەنی جیهانی زێڕ، بەتەنها لەمانگی تشرینی دووەمدا نرخی زێڕ بەڕێژەی لەسەدا 6 دابەزیووە‌و لەماوەی ئەمساڵیشدا ئەو نرخە بەڕێژەی لەسەدا 25 دابەزینی تۆماركردووە، كە ئەمەش لەماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا نزمترین ئاست بووە, هەروەك شارەزایانی ئابووری هۆكاری دابەزینی زێڕ بەو ڕێژە زۆرە دەگێڕنەوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی قەرزەكانی ئەمریكا‌و بوژانەوەی بازاڕی پشك‌و بۆرسەكان، ئەمەش وای لە وەبەرهێنەران كردووە، خواستیان لەسەر زێڕ دابەزێت‌و ڕوو بكەنە كڕینی پشكی كۆمپانیاكان, هەروەك دابەزینی خواستی هیندستان لەسەر زێڕ كە بەگەورەترین كڕیاری زێڕ دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان یەكێكی دیكەیە لەو هۆكارانەی بۆتەهۆی دابەزینی نرخی ئەو كانزایە , بەگوێرەی ئامارەكانی ئەنجومەنی جیهانی زێڕ لەماوەی نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2012 نرخی زێڕ بەڕێژەی لەسەدا 400 بەرزبۆتەوە، بەڵام ئەوە ماوەی دوو ساڵە نرخی زبَڕ بەردەوام لە داشكاندایە‌و بانكی گۆڵدمان ساكسیش پێشبینی دەكات لەماوەی چەند مانگێكی كەمدا نرخی زێڕ بەڕێژەی لەسەدا 15 بەراورد بەونرخەی ئێستای دابەزین تۆمار بكات.