نوسین لەسەر کاغەز دەگۆڕێ بۆ تایپ

سایتی تیجوری بۆ بەبازارگەیاندنی بابەتە ئەلیکترۆنییە نوێیەکان، بەرھەمھێنانی قەڵەمێکی زیرەکی راگەیاند کەبە(لایڤ سکرایب ٣) ناسراوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو قەڵەمە باشترینە بۆ تۆمارکردنی تێبینیەکانت، بەجۆرێک کاتێ تۆ تێبینیەکانت لەسەر کاغەزی (لایڤ سکرابی)ی تایبەت تۆماردەکەیت، لەرێی بلوتوسەوە دەگوێزرێتەوە بۆ سەر ئامێری (ئایفۆن یاخود ئایپاد) یان ھەر ئامێرێکی تر کەبلوتوسی ھەبێت، بەو جۆرە دەتوانیت نوسینەکانت بکەیتە شێوەی تایپکراو و ئیمەیڵی بکەیت بۆ ئەو کەسەی دەتەوێ. ھەروەھا بەکارھێنەران دەتوانن پشت بەمایکرۆفۆنی نێو تابلێت یان مۆبایلەکەش ببەستن بۆ تۆمارکردنی تێبینیەکانی (پێنکاستس) کەلەھەمان کاتدا تێبینیە دەنگیەکان دەکاتە تێبینی نوسراو. جێی باسە نرخی قەڵەمی زیرەکی (لایڤ سکرایب ٣) لەسایتەکەدا (٧٩٩) درھەمی ئیماراتیە.