نوێنەرى ئیتاڵیا داوادەکات پەیوەندیە بازرگانیەکان برەو پێبدەن

کۆمسیۆنی بازرگانی سەفارەتی ئیتاڵیا لە ئوردن سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکردوو ڕای دەگەیەنێت کەدەیانەوێت پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکانیان برەو پێبدەن.
ئەلێسیۆن پیسانی کۆمسیۆنی بازرگانی سەفارەتی ئیتاڵیا لە ئوردن ئەمڕۆِ 31/10/2013 سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیانکردوو لە گەڵ سەرۆکی ژوری بازرگانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژور کۆبونەوە ، لە کۆبنەوەکەدا نوێنەری ئیتاڵیا ڕای گەیاند کەئەوان ئەمە بۆ یەکەمجاریانە دێنە کوردستان و بە نوێنەرایەتی 80 کۆمپانیای ئیتاڵی بەشداریان لە پێشانگای نێو دەوڵەتی هەولێرکردووە و ڕای گەیاند کەدەیانەوێت پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکانیان برەو پێبدەن.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕای گەیاند کە ژوری بازرگانی سلێمانی خۆشحاڵە بە پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و هیوای خواست ئەو کۆمپانیایانە بتوانن لە پێشانگا نێو دەوڵەتیەکانی سلێمانیشدا بەشداری بکەن و کاری بازرگانی دروستبکەن.