بۆ ئەو هاوڵاتیانەی نەوتیان وەرنەگرتوە

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كانی‌ سلێمانی‌ داوا له‌بریكاره‌كانی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وت ده‌كات كه‌ پسوڵه‌ی‌ نه‌وتی‌ هاوڵاتیانیان لایه‌، به‌زوترین كات به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ پسوڵه‌ی‌ (19)یان پێبدرێت.
(جه‌مال عه‌لی‌)  داوای‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتی‌‌و بریكارانه‌ دەكات، كه‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كانی‌ سلێمانیانكردوه‌‌و پسوڵه‌یان وه‌رگرتووه‌، به‌زوترین كات پسوڵه‌كان به‌هاوڵاتیان بده‌ن، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه‌ وه‌ریاننه‌گرتووه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن‌و پسوڵه‌كانیان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌وته‌كانیان له‌ڕێگه‌ی‌ تیمی‌ تایبه‌ته‌وه‌ بۆبنێرن‌و پێن بده‌ن.
(جه‌مال عه‌لی‌) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا نه‌وتی‌ پسوڵه‌ی‌ (19)یان له‌ناوچه‌شاخاویه‌كاندا دابه‌شكردوه‌‌و  له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ سلێمانیش به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌.