بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌ره‌پێده‌دات و شاندیكی باڵای بازرگانانی شارقه‌ی ئیماراتی به سه‌رۆكایه‌تی محمد سلتان بن ههودین سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكردووه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێ ئۆفیسی سه‌ره‌كی ژووری بازرگانی شارقه له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان ، محمد سلتان بن ههودین ئاشكرای كردووه كه كوردستان بۆته ئامانجێكی سه‌ره‌كی بازرگانان و سه‌روه‌ت مه‌ندانی ئیماراتی عه‌ره‌بی به گشتی و شارقه به تایبه‌تی بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش ئێستا ئه‌وان له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی سه‌ره‌كی ژووری بازرگانی شارقهن له هه‌رێمی كوردستان، چونكه پێیان وایه هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ده‌روازه‌ی بازرگانی بۆ عێراق و ناوچه‌كه به گشتی.
هاوكات وه‌زیری پلاندانان، سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ درواسێ و وڵاتانی ده‌وروبه‌رو جیهان بۆ شاندی ناوبراو روون كرده‌وه كه پێشوازی له هه‌موو دامه‌زراوه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئیماراتی عه‌ره‌بی ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان له بواری وه‌به‌رهێنان په‌ره به چالاكییه بازرگانییه‌كانیان بده‌ن.