وێنە.. سەیرترین ئۆتۆمبێلی جیهان

بۆ یەکەم جار ئەندازیارێکی بیناسازی  بە ناوی “مایك فیتر” لە ئەمەریکا  ئۆتۆمبێلێکی دروستکرد و پاشان لە سایتی ئیبەی(Ebay) کە یەکێکە لە بازارە جیهانیەکان کە تەنها لە تۆری ئینتەرنێتەوە شتەکە هەڵدەبژێریت و دەیکرێت بڵاوی كرده‌وه‌.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم ئۆتۆمبێلە تەنها شێوەکەی ناشرین نیە، بەڵکو کەرەسەکانیشی گرانە، هەروەها نرخی ئۆتۆمبێلەكه‌ش گرانە و بە  100  هه‌زار دۆلاره‌.
مایک ئاماژە بەوە دەکات: ئۆتۆمبێله‌کە  ئۆتۆمبێلێکی زۆر باشە و شێوازی ده رگاکانی لامبۆرگینیە و شێوازی ئۆتۆمبێله‌کەش فیرارییە و کارێکی زۆری تێدا کردوەو کەرەسەی زۆرباشی تێدا بەکارهێناوە و چەند رەنگێکی جیاوازی هەیە.