دەیەوێت بلاكبێری بكڕێت

كۆمپانیای بلاكبێری له‌گه‌ڵ كۆنسۆرتیوم رێكه‌وتوون به‌فرۆشتنی كۆمپانیاكه‌یان، به ‌به‌های 4.7 ملیار دۆلار، هاوكات هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ بازاڕكردنی پشكه‌كانی خۆی له‌بۆرسه‌ی جیهانی، كه ‌دووریده‌خاته‌وه‌ له‌ وردبینی ئاشكرا له‌ئه‌نجامه‌كان، ئه‌ویش به‌هۆی پاشه‌كشەكردنی پشكه‌كانی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا.
كۆنسۆرتیوم، كۆمپانیای فێرفاكس فایننشتا هۆڵدینگ بۆ دڵنیایی به‌رێوه‌ده‌بات‌ و بۆ هه‌ر پشكێكیش نرخی 9 دۆلاری داناوه‌، وه‌ك هه‌نگاوێك ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی نمایشكردنی ركابه‌رییه‌ك بۆ كڕینی بلاكبێری، كه‌ له‌مانگی ئابی رابردووه‌وه‌ خراوه‌ته‌ بازاڕ.
له‌حوزیرانی 2008 پشكێكی ئه‌و كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌ 148 دۆلاری تێپه‌راند، ئه‌وه‌ لەكاتێكدا بوو، كه ‌پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كانی كارمه‌ندان‌، به‌رپرسانی بانك‌، سیاسه‌تمه‌دار و پارێزه‌ران بوو، ئه‌ویش به‌هۆی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆستی ئه‌لیكترۆنی گواستراوبوو.
پێش دوو رۆژ له‌راگه‌یاندنی ئه‌و گرێبه‌سته‌، مامه‌ڵه‌كردن به‌پشكی بلاكبێری له‌ 8.82 دۆلار وه‌ستێنراو چاودێرانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن متمانه‌ی بازاڕ له‌دۆزینه‌وه‌ی نمایشێكی نوێ بۆ ئه‌و كۆمپانیا ونبووه.
ئه‌و كۆمپانیایه‌، كه ‌باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ واترلوی ئۆنتاریۆیه‌، كاتی خۆی به‌هۆی سیسته‌می ئیمەیڵی گواستراو، توانی بازاڕی مۆبایل قۆرخ بكات، هاوكات ئامێری ژیری نه‌خسته‌ بازاڕه‌كان تاوەکو ئه‌و كاته‌ی پاشه‌كشەی به‌رامبه‌ر ئامێره‌كانی دیكه‌ كرد.
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی بلاكبیری، ئه‌و كۆمپانیایە تاوەکو چواری تشرینی دووهه‌می له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بدات له‌به‌رامبه‌ر داواكه‌ی فێرفاكس.