ژوری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی بەڕێوەبەری نوێی گەشە پێدانی پیشەسازی سلێمانی بەسەركردەوە

لەگەڵ دەستبەكاربونیدا ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی محەمەد عبدلجار یانكردو لە نزیكەوە گفتوگۆكرا لەسەر بەڕێوەچونی كارەكان و پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و هاوكاریكردنی هەموو ئەو كارگەنە هەن لە سلێمانیدا.
لەدانیشتنێكیاند جێگری سەرۆكی شوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی گفتوگۆكرا لەبارەی چۆنیەتی كاركردن و هەبونی پەیوەندی توندو تۆڵ و ڕێكخستنی كارەكان لە نێوانبەڕێوەبەرایەتیەكاندا و بەتایبەت لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
لای خۆشیانەوە ئەندامانی ژور وێڕای پیرۆزبایكردن و پێدادای چەپكە گوڵی ڕێز ڕایانگەیاند كە بە هەموو توانایەكیانەوە كاردەكەن و هەوڵ دەدەن بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندیەكان و بەرەو پێشبردنی كاری نێوان هەردوولادا و هیوای سەركەوتنیان خواست لە كارەكانیدا.