عێراق .. نەبونی كارەبا كارگەكان لەكار دەخات

لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، كە بەهۆی نەبوونی كارەباوە پتر لە (178) كارگەی حكومی لە كاركەوتوون و بەهۆی ئەوەشەوە سێ‌ بەشی كرێكار و كارمەندی ئەو كارگانە لە حاڵەتی نیمچە بێكاریدان. 
هەفتەنامەی (هەواڵ) رایگەیاند، كە لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە دەكات، كە لە ساڵی (2003 ــ 2013) پتر لە (178) كارگەی حكومی وەزارەتەكانی عێراق لە كاركەوتوون، بەشی زۆری كارگەكانیش سەر بەوەزارەتی پیشەسازین.
لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، كە دابینەكردنی كارەبی پێویست لەلایەن وەزارەتی كارەباوە هۆكاری لە (50%) لە كاركەوتنی ئەو كارگانە بوون، هەروەها نە بوونی یاسی پیشەسازی هاوچەرخ و كەرەستەی خاو و ئامێری نوێ‌ هۆكاری تر بوون بۆ لە كاركەوتنی كارگەكان.
جەخت لەوەشكراوتەوە: كە بەهۆی لە كاركەوتنی ئەو كارگانەوە، سێ‌ بەشی كرێكار و كارمەندەكانی لە حاڵەتی نیمچە بێكاریدان.