هەرێم: حكومەت ماڵپەڕێك بۆ دۆزینەوەی هەلی كار دروستدەكات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ دۆزینەوەی هەلی کار لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی راگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی مەراسیمی کردنەوەی پێشانگای پیشەیی لە کوردستان، کردنەوەی ماڵپەڕێکی بۆ دۆزینەوەی هەلی کار راگەیاند.
بارزانی گەنجانی هاندا، کە بۆ کارکردن رووبکەنە کەرتی تایبەت. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت ناتوانێت هەلی کار بۆ هەموو لاوان دابین بکات، بەڵام”پاڵپشتی لە دۆزینەوەی هەلی کار دەکات لە کەرتی تایبەت”.