بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاتی دەبێت

قاسم محمد، بڕیاردەری لیژنەی نەوت و وزە لەپەرلەمانی عێراق بەرزبونەوەی نرخی نەوتی لەبازارەكانی جیهان بۆ بڕیاری كردەوە سەربازیەكەی ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاوا دژ بەسووریا دەگەڕێنێتەوە، دووپاتیشیدەكاتەوە بەرزبوونەوەكە بەزوویی كۆتایی دێت و زۆر درێژە ناكێشێ.
قاسم محمد رایگەیاند:”جیهان بریتییە لەچەند ئەڵقەیەكی بەیەكتری بەستراوە جا تێچكوونی هەر ئەلقەیەك كاریگەری لەسەر ئەوانی دیكەش دەكات لەبەرئەوە هەر رووداوێك لەجیهان رووبدات كاریگەری لەسەر وڵاتانی دیكەش دەبێت”.
قاسم محمد ئاماژە بۆ ئەوەدەكات بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بەوەشاندنی گورزی سەربازی دژ بەسووریا بەشێویەكی كاتی كاریگەری دەكاتە سەر نرخی نەوت لەجیهان.
دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە حكومەتی بەشار ئەسەد چەكی كیمیایی دژی هاوڵاتیانی بەكارهێناوە، وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جەنگی دژی سووریا رایگەیاندو پێیوایە رژێمی سووریا هەرەشەیە بۆسەر ئاشتی جیهانی.