پسپۆڕێكی بواری ئابوریی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی ئه‌ووتۆیان نه‌بووه له‌گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی هه‌رێمدا، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، له‌چه‌ند ڕێگهیهكهو ده‌توانرێت بانكه‌كان ڕۆڵیان له‌پێشخستنی گه‌شه‌ی ئابوری‌دا هه‌بێت.
(د. محه‌مه‌د سه‌لمان) پسپۆڕی ئابوریی به NNA ڕاگه‌یاندوە، ڕۆڵی بانكه‌كان زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریی، چونكه ئه‌و داهاتانه‌ی كه كه‌من‌و ناتوانرێت وه‌به‌رهێنانیان پێ ئه‌نجامبدرێت، له‌ڕێگه‌ی ڕاسپاردهكانهوه كۆده‌كرێنه‌وه، ئه‌و ڕاسپاردانهش دووباره له‌ڕێگه‌ی قهرزدهدرێنهوه بهوهبهرهێنهرانو ئه‌وانیش لایخۆیانه‌وه كاروچالاكیی خۆیانی پێ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشی:”سیستمی بانكیی له‌هه‌موو جیهاندا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، جگه لهڕاسپاردهو قه‌رزدان، كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی نوێشی هاتووه‌ته‌سه‌ر، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان هاتونه‌ته ناو سیستمی بانكی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ندێكیشیان تا ئێستا نه‌هاتون، بۆیه تا ئێستا كاری بانكه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته هه‌وڵبدرێت حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی بڕیار‌و یاساكانه‌وه بایه‌خی زیاتر به‌كاری بانكیی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بدات، به‌باشترین سیستمی گه‌یاندن بانكه‌كان پێكه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، هه‌وڵبدرێت متمانه له‌نێوان به‌كاربه‌رانی بانكهكانو بازاڕی بانكدا په‌یدا بكرێت.
لای خۆیشیه‌وه، (سه‌فین سه‌لیم) كه ده‌رچوویه‌كی به‌شی بانكهكانهو وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌یه‌كێك له‌بانكه حكومییه‌كان كارده‌كات به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیان له‌گه‌شه‌كردندان، پێویسته بانكه‌كانیش له‌ئاست ئه‌و گهشهكردنهدابن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه به‌سیستمێكی باش پهرهبهكاری بانكیی له‌هه‌رێمدا بدرێت، چونكه ئه‌گه‌ر كاری بانكیی په‌ره‌ی پێبدرێت، ئه‌وا دهتوانرێَت به‌سیستمێكی نوێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكیش ژماره‌ی حیسابیی ههبێتو مانگانه‌ش ئازادبێت چه‌ند لهموچهكهی خۆی له‌بانك ڕاده‌كێشێت.
وتیشی:”له‌ئێستادا حكومه‌ت سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م بانكه‌كان له‌ڕێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنی پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می گرنگیدان به‌بانكه‌كان لێی ده‌ڕواندرێت”.