پارکی نێرگز دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

زەوی بەنزین خانەی چاڵەکە دەکرێتە پارکی نێرگز و شوێنێکی گەشتیاری بۆ هاووڵاتیان و 75% سەوزای دەبێت.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لەدانانی بەردی بناغەی پارکی نێرگز کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادەبونی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
ئەو زەویە ڕوبەرەکەی 17 دۆنمەو پێشتر بەنزینخانەی چاڵەکەبوو لە ئێستاشدا دەکرێتە شوێنێکی گەشتیاری بۆ هاووڵاتیان
پرۆژەكە لە مانگی 4 ساڵی 2012 کاری بۆ دەکرێت و 7 کۆمپانیا پرۆ پۆزەڵیان پێشکەشکرد دواتریش لەو ژمارەیە کۆمپانیای باڵا سەرکەوتنی بە دەست هێنا 75%  باخچەیە بۆ هەموو شاری سلێمانی هاتنە ناوەوە بێ بەرامبەرە 25% بۆ پارکی ئۆتۆمبێل دەبێت.
هەر لەو پرۆژەیەدا چەندین یاری مناڵان هەیە وەبەرهێنەکە تا 10 ساڵ خزمەتی بەشە سەوزایەکە دەکات لەدوای دروستکردنیەوە لەسەر ئەرکی خۆی سەرمایەی پرۆژەکە 27 ملیۆن دۆلارە لەلایەن کەرتی تایبەتە جێ بەجێ دەکرێت.