وه‌زاره‌تی نه‌وت: كۆمپانیای شێل زیانی به‌ عێراق گەیاندوە

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق كۆمپانیای شێڵی به‌ریتانی -هۆڵه‌ندی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی به‌بڕی 4.6ملیار دۆلار زیانی به‌ عیراق گه‌یاندووه‌.
له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاراسته‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیای شێلی تایبه‌ت به‌ ده‌رهێنانی نه‌وتی كردووه‌ له‌عێراق، كۆمپانیاكه‌ تۆمه‌تباركراوه‌ به‌وه‌ی سستی كردوه‌ له‌ده‌رهێنانی نه‌وت له‌كیڵگه‌ی مه‌جنونی باشوری وڵات و به‌بڕی 4.6ملیار دۆلار زیانی به‌عیراق گه‌یاندووه‌ و ئه‌وه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردووه‌: نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاراسته‌ی هانز نیجكامپ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌ كراوه‌  و ته‌ئكیدیش له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ عیراق به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌و گرێبه‌سته‌ی ئیمزای له‌سه‌ركردووه‌ زیانی پێده‌گات.
وه‌ك له‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ كۆمپانیای شێل له‌حوزه‌یرانی ساڵی پاره‌وه‌ كاره‌كانی خۆی له‌كیڵگه‌ی مه‌جنونی باشوری عیراق راگرتوه‌و تائێستاش ده‌ست به‌كار نه‌بووه‌.