سلێمانی .. كار بۆ گەشەپێدانی بواری پیشەسازی دەكرێت

لەسەر داوای ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی،ئەمڕۆ26-8-2013 لە هۆڵی كۆبونەوەكانی ژور، كۆبونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ  بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی سازكرا،مەبەست لە كۆبونەوەكە دروستكردنی هاوكاری و هەماهەنگییە، بۆ گەشەپێدانی كەرتی پیشەسازی لە شاری سلێمانی بە گشتی و ناوچەی تانجەرۆ بە تایبەتی.
هەر لە كۆبونەوەكەدا گرنگی وەرگرتنی زانیاری و ئاگاداربون لە گرفتی كارگەكان و چارەسەركردنیان باسی لێوەكراو 
هاوكات جەختیش لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە داتا و ئامارێكی راست لەسەر كارگەكانی ناوچەكە ئامادەبكرێت.