فیرارییەكی مۆدێل 67 بە٢٧ ملیۆن دۆلار

لەزیادکردنێکی ئاشکرادا لەئەمریکا ئوتۆمبیلێکی مۆدێل کۆن فرۆشرا بە ٢٧.٥ ملیۆن دۆلار.
ئوتۆمبیلەکە لەجۆری فیڕاڕیی مۆدێل ١٩٦٧ەو زیاد لە ٤٥ ساڵە لای بنەماڵەی سەرۆکی شارەوانیی(لیکسنڤتۆن) ھەڵگیراوەو بەباشی پاراستوویانە.
چاودێران دەڵێن بۆیە بەھاکەی ھێندە بەرزە، لەبەر ئەوەی لەسەرەتاوە تا ئێستا یەک خاوەنی ھەبووەو دەستاودەستی پێنەکراوە، ئەوەیش وایکردووە بەتۆکمەیی بمێنێتەوە.
خاوەنی ئەو ئوتۆمبیلە (شێدیە سمیس)ی سەرۆکی پێشووی شارەوانیی لیکسینگتۆن بوو زۆر بەچاکی پارێزگاری لەئوتۆمبیلەکەی کردووە، شێدیە ساڵی ٢٠٠٧ لەتەمەنی ٨٠ ساڵیدا وەفاتیکرد.