کونسوڵی نوێی تورکیا سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد

بۆباشتر بە ڕێوەچونی پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد و لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆکی ژور و یاسین ڕەحیم جێگری سەرۆک و کەمال تەها سەرۆکی لیژنەی سەفەر کۆبونەوە و باس لە هەموو ئەو پەیوەندیان کرا کە لە نێوان تورکیا و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا هەیە.
قونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە دەیانەوێت بۆ لەمەودوا پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکان برەو پێبدەن و لە هەموو ئەو کەموکوڕیانە ئاگاداربن کە لە پەیوەندیەکانیاندا هەیە.
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لایخۆیەوە پیرۆزبای لە دەست بەکاربونی قونسوڵی نوێکردوو داوایکرد کە پەیوەندیە بازرگانیەکان باشتربکرێت تا بتواندرێت بازرگانان کاری زیاتر لە نێوان هەردوولادا بکەن.