كاڵای قاچاخ (35%)ی كۆی كاڵای هاوردەی ئێرانە

وەزارەتی ئابوری  ئێران ئاشكرای دەكات ساڵانە بە بڕی (19) ملیارد دۆلار كاڵا بەقاچاخی دەچێتە ئەو وڵاتەوە تا ئێستاش حكومەت تەنیا توانیویەتی (3%)ی ئەو كاڵا قاچاخانە ئاشكرا بكات.
بەپێی ئاماری راگەیەندراوی وەزارەتی ئابوری ئێران زۆربەی كاڵا قاچاخەكان بەئاسانی دەچنە بازارەكانەوەو كاڵای قاچاخ نزیكەی (35%)ی كۆی كاڵای هاوردەی ئێرانە.