فەڕەنسا .. كورتهێنانی بودجەی گشتی بەرزبۆتەوە

قەبارەی كورتهێنانی دارایی لە بودجەی گشتی فەڕەنسا لە ماوەی دوازدە مانگدا تا كۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دوو ملیار و 600 ملیۆن یۆرۆ زیادیكردووە .
 وەزارەتی دارایی فەڕەنسا بڵاویكردەوە كە كۆی كورتهێنانی بودجەی گشتی ئەو ولاتە لە ماوەی ئاماژە پێدراودا 79 ملیار و دووسەد ملیۆن یۆرۆ بووە .
 ئەمەو حكوومەتی فەڕەنسا پێشبینی دەكات كورتهێنانی بودجەی گشتی لەمساڵدا بگاتە سێ‌ پۆینت حەوت لەسەدا و ساڵی داهاتووش بگاتە سێ‌ لەسەدا .