هەرێم.. فرۆشتنی بەنزینی موحەسەن و نۆرماڵ قەدەغە دەكرێت

بۆ چارەسەری كێشەی كەمی سوتەمەنی لە سلێمانی بریار دەدرێت بەنزینخانە حكومیەكان لە  7  بەیانیەوە تاوەكو  7  ئێوارە بە كراوەیی بمێننەوەو وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمیش لە ناوەراستی ئەم مانگەوە بەبریارێك فرۆشتنی بەنزین لەهەردوو جۆری موحەسەن و نۆرماڵ لە بەنزینخانە ئەهلیەكاندا قەدەغەدەكات  
 ئاوات محەمەد  قایمقامی سلێمانی رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا دەوامی بەنزینخانە حكومیەكان زیاد دەكرێت و شۆفێرانیش دەتوان لە كاتە جیاوازەكاندا بەنزینی حكومی وەربگرن  
هاوكات،جەمال عەلی  بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانیش رایگەیاند:بۆ چارەسەری گرفتەكانی سوتەمەنی و بەنزین بڕیاریان داوە دەوامكردنی كارمەندانیان زیاد دەكرێت   سەبارەت بە بریارێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش بۆ قەدەغەكردنی فرۆشتنی بەنزینی موحەسەن و نۆرماڵ لە بەنزینخانە ئەهلیەكان ئاماژەی بەوەكرد  بەهۆی پشوەكانی جەژنەوە هێشتا ئەو نوسراوەی وەزارەتیان بە دەست نەگەیشتوەو بەپێی ناوەرۆكەكەشی بە جێبەجێكردنیەوە پابەند دەبن.